وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بۆ پشتگری لە بەرخۆدانی فەلەستین لە ٤ی شوبات کاتژمێر ١٣:٣٠ لە دیاربەکر رێپێوانێک رێکدەخات.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە لە هەموو دەرفەتێک باس لە پشتگری خۆی لە بەرخۆدانی فەلەستین دەکات و چالاکیەکان رێکدەخات رۆژی یەکشەممە کاتژمێر ١٣:٣٠ لە دیاربەکر رێپێوان رێکدەخات. رێپێوانەکە لە مەیدانی دونیا دەستپێ دەکات و لە پارتی شەهیدەکانی ١٥ی تەمووز کۆتایی دێت.
یەعقوب کایا ئەندامی دەستەی کارگێڕی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر سەبارەت بە رێپێوانەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و بانگێشتی تەواوی گەلی دیاربەکر کرد کە بەشداری لە رێپێوانەکە بکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە بە ئیزنی خودا ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا دەستپێکێک دەبێت بۆ کۆتایی زاڵمەکان و دواتر وتی، "سەهیۆنییەکانی موستەکبیر و زاڵم زیاتر لە ٤ مانگە بەردەوامن لە هەموو جۆرە ستەم و ئەشکەنجە بەرامبەر گەلی غەززە. هەوڵ دەدرێت تەواوی گەل بە ئافرەت و منداڵ و پیر لەناو ببەن. لە بەرامبەر ئەو رەوشە ٥٧ وڵاتی ئیسلام بێ دەنگە و ئەمەش ئێش و ئازارێکی دیکەیە."
یەعقوب کایا لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە هەفتەی کۆتایی مانگی رەجەب وەک هەفتەی جیهانی قودس راگەیەندراوە و ئەوانیش لە هەنێک پارێزگاکان رێپێوان رێکدەخەن کە یەکێکیان لە دیاربەکرە و دواتر وتی، "هەفتەی قودس لە رۆژانێکدایە کە رووداوی ئیسرا و میعراج رووی داوە و مزگەوتی ئەقسا بە دەستی سەلاحەدین ئەیوبی لە دەست خاچپەرستەکان رزگار کراوە. ئێمەش بەم بۆنەیە پشتگری خۆمان بە گەلی مەزلومی فەلەستین رادەگینین و لە هەنێک پارێزگاکان رێپێوان رێکدەخەین. لە ئەنجامدا رۆژی یەکشەممە کاتژمێر ١٣:٣٠ لە دیاربەکر رێپێوانێک رێکدەخەین."
ناوبراو لە کۆتاییدا بانگیشتی تەواوی گەلی دیاربەکر کرد کە بەشداری لە رێپێوانەکە بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران پرسەنامەیەکیان بڵاو کردەوە.
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار لە میانەی بەشداری لە گردبوونەوەی پشتگری لە غەززە لە بینگۆل وتی، "پرسی غەززە پرسێکە لە دەرەوەی سیاسەت و نەژادەکان."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە گردبوونەوەی پشتگری لە تۆفانی ئەقسا لە دیاربەکر وتی، "دەبێت ئیتر واز لە ئیدانەکردن بهێنرێت و دەستی بە جێبەجێ کردنی ستراتیژییەکانی سەربازی، سیاسی، ئابووری، دیپلۆماتیک و بازرگانی بکرێت."
دانیشتنی کۆتایی کەیسی ٦-٨ی تشرینی یەکەم بەڕێوە چوو. بڕیاری کۆتایی لەبارەی کەیسەکە درا و سزای ٢٨ ساڵ و ٦ مانگ بە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و سزای ٣٠ ساڵ و ٣ مانگ بە فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە درا.